سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 06ـی 2022 پەیامێکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەتاکە نیگەرانی کردم.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ههواڵی بڵاوبوونهوهی پەتای کۆلێرا لە هەولێر و سلێمانی نیگەرانی کردم.
ڕاشیگەیاند: لەپەیوەندیدام لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەپێناو گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە "داوا لە ھاووڵاتییانی خۆشەویست دهكهم، پابەندی ڕێنمایی تەندروستی و پاکوخاوێنی و خۆپارێزی بن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.