له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به کێشـەکانی هـەرێم و بەغـدا و رۆڵی دەسـتوور د. بەشـیر حـەداد ـ جێگـری پێشـووی سـەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق رێزی لێنه‌گیرا، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان بووین ، ئه‌و قۆناغه نه‌هاته دی به پێكهاتنی حكوومه‌تی زۆرینه كه داخوازی جه‌ماوه‌ری عێراق بوو، ئه‌وه‌ش وای كرد كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌هێڵن حكوومه‌ت دروست بێت و حكوومه‌تی زۆرینه پێك بێت .
ڕاشیگەیاند: ئێستا ئه‌و بارودۆخه یان درێژه‌ی ده‌بێت ، یان حكوومه‌تی كاتی پێك بێت ، یان جێگره‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌گه‌ر بارودۆخ ئاسایی بێت ئه‌وا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی 73 په‌رله‌منتار شوێنی سه‌دریه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه ، یان ئه‌وه‌ته شه‌ڕ دروست ده‌بێت و شه‌قام زیاتر هان ده‌درێت .
ئەوەشی خستەڕوو کە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوود مه‌ند ده‌بن شوێنی سه‌دریه‌كان ده‌گرنه‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر بتوانن حكوومه‌ت پێك بهێنن، به‌ڵام بێ سه‌دریه‌كان حكوومه‌ت دیار نییه پێك دێت یان نا، له 2005 تا ئه‌مڕۆ نه‌بۆته حه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان زیاتر رۆڵی هه‌بووه .
دكتۆر به‌شیر حه‌داد گوتی: ده‌ستوور له 144 ماده پێك هاتووه، زیاتر 55 مادده جێبه‌جێ نه‌كراوه، ده‌ستوور كاری پێنه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و زۆر له سه‌ركرده‌كانی عێراق، ده‌ڵێن پهشیمانیین له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره.
گوتیشی: پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به ئه‌زموون و به‌ته‌مه‌ن بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێگه‌یشتنیان هه‌بێت بۆ پرسه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی، پێویستیشه حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌یه‌كی یاسایی له به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت داوای یاسایی له سه‌ر پرسه نایاساییه‌كان له سه‌ر حكوومه‌تی عێراق تۆمار بكرێت.
د. به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند: نه‌بوونی یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا زیانی پێگه‌یاندوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.