پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه له شاری هه‌ولێر 4 كه‌س تووشی په‌تای كۆلێرا بوون.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 9 حاڵه‌تی گوماناوی په‌تای كۆلێرا له سنووری شاری هه‌ولێر هه‌بوون، دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌ركه‌وت كه 4 كه‌سیان تووشی كۆلێرا بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و 5 حاڵه‌ته‌ی كه ماون تا ئێستا پشكنینه‌كانیان ده‌رنه‌چووه و ماون.
جێی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق 13 تووشبووی نوێی كۆلێرای له سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاند كه 10 له تووشبوویان له شاری سلێمانی بوون و یه‌كێكی تریش له كه‌ركووك و 2ی تریش له پارێزگای موسه‌ننا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.