پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی ئاشكرا كرد كه له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له شاری هه‌ولێر ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێك بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا ده‌ركران.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م بڕیارانه بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر له داهاتووشدا حاڵه‌ت و تووشبووه‌كان زیاتر بوون، ئه‌وا بڕیاری نوێ ده‌رده‌كه‌ین.
پارێزگاری هه‌ولێر داواشی له هاووڵاتییان كرد ڕێنمایی و بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا قوربانی زیاتر له شاری هه‌ولێر نه‌نێته‌وه.
ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ری كردن به كورتی بریتین له:-
1- دروستكردنی ژوورێك له پارێزگای هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا.
2- زیادكردنی تیمه‌كانی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها زیادكردنی ڕێژه‌ی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان.
3- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی هاووڵاتییان له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
4- چڕكردنه‌وه‌ی كاری تیمه‌كانی قایمقائیمییهت بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان.
5- چڕكردنه‌وه‌ی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بۆ چاودێریكردنی بیر و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه.
6- له شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك مزگه‌وت و گرتووخانه و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌ڕاد ڕاده‌گیرێن.
7- چاودێری زیاتر ده‌خرێنه سه‌ر مه‌له‌وانگه و هۆڵه‌كانی وه‌رزشی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
8- چاودێری زیاتر ده‌خرێنه سه‌ر كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی بوتڵ.
9- له سبه‌ینێوه سه‌وزه‌وات له چێشتخانه و كافتریا و خواردنه‌گه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
10- له سبه‌ینێوه له چایه‌خانه و كافتریا و چێشتخانه‌كان گڵاسی خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌كارنایه‌ت ته‌نیا گڵاسی سه‌فه‌ری به‌كاردێت.
11- له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان چاودێری زیاتر ده‌خرێته سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی پڕۆژه و شاره نیشته‌جێیه‌كان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا داوای له هاووڵاتییان كرد له كاتی هه‌ستكردن به سكچوون و ڕشانه‌وه به زووترین كات سه‌ردانی بنكه و نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی خێرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.