ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا كوشتنی والی ئه‌نباڕ و سێ هاوه‌ڵی تری له بیابانه‌كانی پارێزگاری ئه‌نباڕ ڕاگه‌یاند.
ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای چاودێریكردنی وردی جووله‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی، له بۆسه‌یه‌كدا توانرا ئه‌بوو مه‌نسووڕ والی ئهنباڕی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ل سێ هاوه‌ڵی تری بكرێنه ئامانج و بكوژرێن.
ئه‌بوو مه‌نسووڕ كه پێشتر چه‌ندان پۆستی تری له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێ‌درابوو، تۆمه‌تبار بوو به كوشتنی ده‌یان هاووڵاتی له ناوچه‌ی ڕوتبه و ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌میشه‌ش له ڕێگه‌ی سنووری عێراق و سووریا بۆ كاری تیرۆریستی خه‌ریكی هاموشۆ بووه.
ئاژانسی هه‌واڵگری كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه، كوشتنی ئه‌بوو مه‌نسووڕ والی ئهنباڕی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و له‌ناوبردنی یه‌كێك له تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌كانی داعش وه‌سف كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.