سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر ئهمڕۆ یهكشهم كۆتاهاتنی کاری زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری ڕاگهیاند.
سهرۆكایهتییهكه ئهمڕۆ یهكشهم ڕایگهیاند: لەپێناو ئەو خەڵکە خۆشەویستانەی کە سوودمەندی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆرین، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و لێژنەیەکی فراوان کە شەو و ڕۆژ بە بەردەوامی کاریان لەسەر کردووە، دواجار توانیان سەرجەم كارهكان تەواو بکەن.
ڕاشیگهیاند: ئێستا کاری زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لای شارەوانی تەواو بووە و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی عەنکاوە کراوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکان و ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە هاوکار بوون بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان، داواشی لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی عەنکاوە كرد کە هاوکاربن بۆ خێرا تەواوکردنی ڕێکارەکانیان بۆ ئەوەی بە زووترین کات ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوویان پێ بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.