سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 لە شەقامێکی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە پیادەیەک کێشا و بەهۆیەوە ئەو کەسە گیانی لەدەست دا.
فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێر 06:30ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگەی هەولێر- بەحرکە، لەبەردەم گوندی لوبنانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج خۆی بە پیادەیەک کێشا.
ڕاشیگەیاند: ئەو پیادەیە هەوڵی دەدا بەپەلە بپەڕێتە ئەوبەری شەقامەکە و ئۆتۆمبێلەکە خۆی پیاکێشا.
گوتەبێژی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەش دا کە ناوبراو دەستبەجێ و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.