لە شاری کەرکووک سێ تۆمەتبار دەستگیر کران کە سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین توانرا ئەم سێ تۆمەتبارە دەستگیر بکرێن.
ڕاشیگەیاند: سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بەدەست تۆمەتبارانەوە گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 28ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و ڕەوانەی دادگەی کەرکووک کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.