Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:13

ئه‌مڕۆ 20ی حوزەیران، رۆژی جیهانیی پەنابەرانه‌

کوردستان TV
100%


کۆمەڵەی گشتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2000 بڕیاری دا کە 20ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک ببێتە رۆژی جیهانیی پەنابەران. بۆ یەکەمجاریش لە 20ی حوزەیرانی ساڵی 2001، بە فەرمی لە سەرتاسەری جیهاندا یادی یٔەم رۆژە کرایەوە. 
بە گوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و ململانێ توندتیژییەکان و کارەساتە سروشتییەکان لە جیهاندا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناچار بوون هەڵبێن، بۆ یەکەمجار ژمارەیەکی سەرسووڕهێنەری تۆمار کردووە و 100 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی داتا نوێیەکانی UNHCR، ژمارەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ لە سەرانسەری جیهاندا تا کۆتایی ساڵی 2021 بەرەو 90 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی شەپۆلی نوێی توندوتیژی یان ململانێی درێژخایەن لە وڵاتانی وەک ئەسیوپیا، بورکینا فاسۆ، میانمار، نەیجیریا، ئەفغانستان و کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، جگە لەوەش شەڕی ئۆکراینا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی 8 ملیۆن کەس لەناو ئەو وڵاتەدا، هەروەها نزیکەی 6 ملیۆن کەسی ناچار کردووە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.