کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، سبەی سێشەممەش پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی باشووری شاری هەولێر و باکوری ڕۆژئاوای کەرکووک.
ڕاشیگەیاند: خێراىی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین / ( 7 - 9 ) کیلۆمەتر دەبێت لە کات وشوینی تۆز (6-7) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ.
کەسناسی سەبارەت بە کەشەوهەوای سبەی سێشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا، خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە باکووری خۆرئاواوە دەبێت، هەروەها مەودای بینین / ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:-
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 39
کەرکووک : 42
هەڵەبجە : 40
سۆران : 37
ڕاپەرین : 39
گەرمیان : 43
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.