Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:15

سەرۆکی ئۆکراینا بانگەوازێک ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لە گوتارێکدا بانگەواز ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ئەفریقادا بڵاو کراونەتەوە زێلێنسکی ئەمڕۆ لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە گوتارێک پێشکەشی باڵیۆزانی وڵاتانی ئەفریقا دەکات لە کیێڤی پایتەخت.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی بۆ یەکەمجار لە 13ی نیسان لە رێگای سەرۆکی ئەو قۆناغەی یەکێتیی ئەفریقا و سەرکۆماری سەنیگال، ماکی سال بە رای گشتی راگەیاند کە دەیهەوێت گوتارێک لەبارەی یەکێتیی ئەفریقاوە پێشکەش بکات.

ساڵ کە رایگەیاندبوو بە سەردانێک دەچێت بۆ ئۆکراینا، ئەوەی بووە جێی سەرنج لە بەرامبەر بانگهێشتی ئۆکراینا بۆ سەردانی ساڵ، ناوبراو یەکەمجار سەردانی رووسیای کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقا بەشی هەرە زۆری گەنم و پەین لە رووسیا و ئۆکرایناوە هاوردە دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.