یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ی کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی پێ داوە و بووتە جێگەی بایەخی سێکتەری وه‌به‌رهێنان بووه کە له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئەنجام داوە. پارێزگای هەولێریش پشکێکی باشی لەو پرۆژانەدا هەبووە ، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كار و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و پارێزگایە، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
-له سێ ساڵی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواری وه‌به‌رهێنان چی كردووه؟
-سامان عاره‌ب: ئێمه به پێی یاسای ژماره 4ی ساڵی2006، مۆڵه‌ت به وه‌به‌رهێنانی پڕۆژه‌كان ده‌ده‌ین، كه خۆی له 11 سێكته‌ر دا ده‌بینێته‌وه. له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تاوه‌كو ئێستا، نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار له پارێزگای هه‌ولێر سه‌رمایه‌گوزاری كراوه و له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردووش‌دا 100 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه به پڕۆژه‌كان به سه‌رمایه‌ی 8 ملیار دۆلار، هاوكات چه‌ندین پڕۆژه له ئێستادا پرۆپۆزهڵهكانیان ئاماده‌ن كه گرنگترینیان پڕۆژه‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شتیارین.
- ئێستا پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه ئه‌ویش دابینكردنی خانوو و شوقه‌یه بۆ كه‌مده‌رامه‌تان، ئه‌م پڕۆژه‌یه به كوێ گه‌یشتووه؟
-سامان عاره‌ب: دوای بڕیاری جەبانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان كرا و ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر پێشنیاری خۆمان پێشكه‌ش كرد. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگا كراوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاره‌وانی كراوه بۆ دابینكردنی شوێن، دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پارێزگای هه‌ولێر مۆڵه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌درێت.
-چۆن دڵنیایی دهدەنه هاووڵاتییان كه دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی ئه‌م یه‌كانه ده‌بێت؟
-سامان عاره‌ب: له‌سه‌ر بڕیاری جەنابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان و مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت ناكرێت، پڕۆسه‌كه زۆر به شه‌فافی ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌مان له جەنابی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رگرتووه كه هاووڵاتی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف فۆڕمه‌كه‌ی پڕ ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی و مه‌رجه‌كان فۆڕمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و هاووڵاتیانیش سوودمه‌ند ده‌بن.
-چه‌ند هه‌زار له‌و یه‌كانه‌ی کە دروست ده‌كرێن به‌ر سنووری هه‌ولێر ده‌كه‌وێت؟
-سامان عاره‌ب: ئێمه سوودمان له ڕێژه‌ی دانیشتووان وه‌رگرتووه كه له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریی كراوه، به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی هه‌مانه پارێزگای هه‌ولێر 4 هەزار و 100 یه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، ئێمه دابه‌شمان كردۆته بەسه‌ر قایمقامییه‌ته‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌زای خه‌بات و شه‌قڵاوه، ئومێد ده‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ژار لێی سوودمه‌ند بن.
-له دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه چه‌ندی پێ ده‌چێت تاكو هاووڵاتی كلیلی شوقه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت؟
-سامان عاره‌ب: به پێی به‌ره‌وپێشچوونی خشته‌ی كار، كاتێك پڕۆژه‌كه به به‌ڵێنده‌ر یا وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌درێت، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه و ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه‌كان 10 ساڵی پێویسته كه ده‌بێت ته‌واو بكرێت، گێڕانه‌وه‌ی قسته‌كانیش به درێژترین ماوه ده‌بێت واتا 15 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر و كه‌مترین پێشه‌كیش وه‌رده‌گیرێت، چونكه ده‌زانین دۆخی هاووڵاتیان به‌و شێوه‌یه نییه كه پێشه‌كییه‌كی زۆر بده‌ن، بۆیه كێبڕكێیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین پێشه‌كی و درێژترین ماوه‌یان پێ بدرێت.
-چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر كێشه‌یان هه‌بوو، هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م پڕۆژانه دۆزراوه‌ته‌وه؟
-سامان عاره‌ب: لە سنووری پارێزگای هەولێر 5 پڕۆژە کێشەی گەورەیان هەبوو، بەڵام لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی (فلۆریا ستی) و (مەم و زین) کێشەیان چارەسەر کراوە، هەر یەک لە پڕۆژەکانی (وەرین ستی، دەشتی بەهەشت، کانی ئەڵمانی) بە پێی ڵێکۆڵینەوەکانی ئێمە ئومێد دەکەین بە ماوەیەکی نزیک چارەسەری کێشەکانیان بکرێت، ئەوەی گرنگە لە لایەن ئێمە و سەرۆکی حکومەت دیاری کراوە ئەوەیە نابێت بە هیچ شێوەیەک هاووڵاتییان لەو پڕۆژانە زەرەرمەند بن، پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە، یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی دەستپێکردنەوەی ئەم پڕۆژانە لەوە دایە کە هاووڵاتی لە 25% ی تێچووەکەی بەخشراون لەگەڵ پاراستنی مافە یاسایی و مەدەنییەکانی تاوەکو بتوانێت سکاڵا لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لەسەر وەبەرهێنەری پێشوو کە بەشێکیان هەڵاتوون تۆمار بکات و بە پێی یاسا و بڕیارەکانی دادگا مافەکەی بۆ بگەڕێنرێتەوە، بەڵام دەبێتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون لەو شوقانە.
-له بواری بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی پیشه‌سازی چیتان كردووه؟
سامان عاره‌ب: پیشەسازی تیمار ناوچەیەکە دەکەوێتە باشوور و ڕۆژئاوای شاری هەولێر، کۆمەڵێک کارگەی وەبەرهێنان و کۆمەڵێک کارگەی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێرە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و وەزیری شارەوانی، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی کارنامەی تەواوی ژێرخانی ناوچەکەین، بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا له ڕێی تەندەرێکەوە ڕابگەیەنرێت تاوەکو ئەو خزمەتگوزارییانە بگەیەنین بەو ناوچەیە، هەروەک دەزانن ئەو ناوچەیە ناوچەیەکی بەرفراوانە و بەشێک لە کارگەکان دەست بە کار بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا خزمەتگوزاریان پێنەگەیشتووە، ئەوەش یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری لەسەر دراوە بریتییە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ناوچە پیشەسازییەکانی شاری هەولێر. ڕێژه‌ی 90%ی ناوچەکە بە کار هێنراوە و بەشێکی زۆری کارگەکانیش مۆڵەتیان پێ دراوە و بەشێکی زۆریان بەرهەمیان هەیە، بەڵام ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان لەو ئاستەدا نین، بۆیە ڕۆژانە سەردانمان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانین ئەو خزمەتگوزاریانە بگەیەنین، لە هەمان کاتدا لە ئێستادا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و ئەو بۆردە خەریکین هەر دوو ناوچەی پیشەسازییهكهی تر كه یەکێکیان بە ناوچەی ئارارات ناسراوە و دەکەوێتە ڕێگای هەولێر خەبات، ناوچەکەی تریش لە دەشتی هەولێرە، ئەو ناوچانە خزمەتی کەرتی پیشەسازی لە پارێزگای هەولێر دەکەن، هەر وەک دەزانرێت کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بریتییە لە گرنگیدان بەکەرتی پیشەسازی هەرێمی کوردستان، بۆیە لە ئێستادا مۆڵەتی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پیشەسازی بە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی پڕۆژەکان لە پارێزگای هەولێر.
-پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌كان تا چه‌ند توانیویانه هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان بڕه‌خسێنن؟
سامان عاره‌ب: لە ماوەی ڕابردوودا لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر دەتوانم بڵێم 15 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە 3 ساڵی ڕابردوو 35 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە، ئەو داتایانەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان و خاوەنی پڕۆژەکان و وەزارەتی کاروکارووباری کۆمەڵایەتی بە دەستمان کەوتووە. ئومێدیش دەکەین تا کۆتایی ساڵ، 70 هەزار هەلی کار بڕەخسێنین، زۆربەی زۆری کرێکارەکان، کرێکاری خۆماڵین و 75% مەرجی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەم پڕۆژانە پێویستە بۆ کرێکاری خۆماڵی بن ئەو 25% دەمێنێتەوە ئەو کرێکارانەن بۆ ماوەی 6 مانگ تاوەکو ساڵێک ڕاهێنانیان پێ دەکەن بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ڕێژەیە بەرز بکەینەوە بۆ ئەو ڕادەیهی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجییه‌تی.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پڕۆژەی 2020ی دەستەی وەبەرهێنان ڕاگەیەنرا، خۆشبەختانە شاری هەولێر 420 پڕۆژەی وەبەرهێنانی لە سەرجەم سێکتەرەکان بەرکەوتووە، بە پێی ئەو پلانە لە ئێستادا وەبەرهێنان ئاراستە دەکەین بۆ ئەو سێکتەرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستییەتی بە تایبەتی سێکتەری کشتوکاڵ، فەرمانی سەرۆکی حکومەتە دەبێت زیاتری پەرەی پێ بدرێت و زۆربەی ئەو داواکاریانەی پێشکەشمان کراون زۆربەیان پڕۆژەی کشتوکاڵین تاوەکو بتوانین کۆچی پێچەوانە لە شار بۆ قەزا و ناحیەکان و بۆ گوندەکان بکەین، بە پێی ئەو پلانە چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی کشتوکاڵیمان ئامادە کردووە لەم نزیکانە مۆڵەت وەربگرن و تاوەکو باری خۆراکی خۆماڵی زیاتر پەرەی پێ بدرێت و جوتیارانیش سوودمەند بن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.