سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆلێرا لە سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 800 ملیۆن دینار دا.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشيیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەکو بووجەی فریاگوزاری خێرا دا.
ڕاشیگەیاند: سەرۆکی حکوومەت وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پاڵپشتیکردنی هەر پێوستییەک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.
جێی باسە دوێنێ یەکشەممە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی گەیشتە شاری سلێمانی و زیاتر لە 100 تەن پێداویستی پزیشکی بۆ شارەکە دابین کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.