به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری توركمان، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌دیب و نووسه‌ر و مێژوونووس و هونه‌رمه‌ندان، قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌خشیه ده‌سته‌یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی هه‌ولێر، كه ژیانی خۆی پێشكه‌ش به هونه‌ر و كلتوور و ئه‌ده‌بی توركمانی كردووه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا (گه‌یلان ئاڵتی به‌رماغ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری توركمان سه‌باره‌ت به ڕێزگرتن له كۆشش و ته‌مه‌نی پڕ له به‌خششی ئه‌و كه‌سایه‌تیه هونه‌ریی و مێژوونووسانه وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵی به‌رچاوی ئه‌وانه كرد، كه نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌یه خزمه‌ت به هونه‌ر و كلتووری كوردی و توركمانی ده‌كه‌ن و تا به ئه‌مڕۆش ده‌گات له خزمه‌ت و وشه و ئاواز و گۆرانی و موزیكی شیرینی توركمانی دا به‌رده‌وامن، هه‌ر بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كه‌مان، ئه‌م ڕێوڕهسمهمان سازكرد، كه بتوانین ڕێز له قه‌ڵه‌م و هونه‌ری جوان و ڕه‌سه‌نیان بنێین.
هاوكات گوتیشی: هه‌میشه ئاماده‌ین له خزمه‌ت ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بین، كه به پڕۆژه جوانه‌كانیان ده‌یانه‌وێ سیمای هه‌ولێری پایته‌خت جوانتر بكه‌ن و خزمه‌تێكی دیكه پێشكه‌ش به ڕه‌وتی ئه‌ده‌بی و كلتووری گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
ئا- كامران
خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی توركمان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.