ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه له سبه‌ی سێشه‌مه‌وه شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین ده‌گاته عێراق و له هه‌ندێ ناوچه مه‌ودای بینین بۆ 1 كیلۆمه‌تر كه‌م ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه‌كه توند و چڕ ده‌بێت و سه‌ره‌تاش له كاته‌كانی به‌یانی سبه‌ی سێشه‌مدا له شاره‌كانی تكریت و بێجی سه‌رهه‌ڵده‌دات و دواتریش ڕوو له شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و مووسڵ و دیاله ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ دووسبه‌ی چوارشه‌م شه‌پۆڵه‌كه ده‌گاته هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی به‌غدا، ڕومادی، كه‌ربه‌لا، كوت و حیله، بۆ ئێواره و شه‌ویش ده‌گاته ناسڕییه و سه‌ماوه و عه‌ماڕه و به‌سڕه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شه‌پۆڵه‌كه له ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتوو به‌ره‌به‌ره ڕوو له كه‌مبوون و نه‌مان ده‌كات و تا ئێواره‌كه‌ی به‌یه‌كجاری نامێنێ.
جه‌ختیشی كرده كه له ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌دا پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و كه‌شوهه‌وا كه‌مێك فێنكتر ده‌بێت له‌چاو ڕۆژانی ڕابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.