به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی هه‌ولێر ئه‌شكه‌نجه‌دانی چه‌ند منداڵێكی له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی توند و دڕندانه ئاشكرا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێکەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، ئاگادارکرایەوە لە بوونی حاڵەتێکی ئەشکەنجەدان کەوا دایکێک منداڵەکانی کە تەمەنیان لە خوار یەک ساڵیدایە، بە شێوازێکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجە دەدات.
ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گەیشتنه بە شوێنی رووداو و دوای دڵنیابوون لە راستی رووداوەکە و بەدەستهێنانی بەڵگەی ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدان، دایکەکە و منداڵەکانی هێنرانە بەڕێوەبەرایەتیمان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە دەرەنجامدا رێکاری یاسایی پێویست لەبەرامبەر دایكه‌كه گیرایە بەر و رەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی بگات، هه‌روه‌ها منداڵەکانیش رێکاری پێویست و ئاسایشی کۆمەڵایەتیان بۆ دابین بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڤیدیۆی ئەشکەنجەدان و بەڵگەی پێویستی رووداوەکە پێشکەشی دادوەر کراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان پارێزراون.
داواشی لە گشت هاووڵاتییان كرد لە بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی لەم شێوەیە، هاوکاریان بن و ئاگاداریان بکەنەوە لە رێگای پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (119)ی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، یاخود لە رێگای پەیجی فەرمی (بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر) ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن رێکاری پێویست لە دژی ئەم جۆرە تاوانانە ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.