بەرپرسى ڕاگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكابوو.
مقه‌ده‌م به‌یار محه‌یه‌دین حه‌مه‌دئه‌مین بەرپرسى ڕاگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند: دواى چوار رۆژ گەڕان و پشكنين بە درێژايی ڕووبارى گەلى على بەگ، ئەمرۆ دووشەم تيمەكانمان له مەلەوانى بە هاوكارى كەسوكارى توانرا تەرمى هاووڵاتى(مسته‌فا ڕزگار شيخ محه‌مه‌د) بدۆزرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمی مسته‌فا 2 كیلۆمه‌تر له شوێنى خنكانى له ڕووبارى گەلى على بەگ دۆزرایه‌وه.
رۆژى هه‌ينى ڕابردوو ڕێكەوتى 17/6 /2022 دوو گەنجى پارێزگای هەولێر به ناوه‌كانى(ئیبراهيم شێرزاد ڕه‌شيد) تەمەن 21 ساڵ و(مسته‌فا ڕزگار شێخ محه‌مه‌د) ته‌مه‌ن 19 ساڵ له كاتى مەلەوانی له ڕووبارى گەلى عه‌لى بەگ خنكابوون.
هەمان رۆژ و دوای كەمتر له كاتژمێرێك توانرابوو تەرمى ئیبراهيم شێرزاد ڕه‌شيد له‌لايەن تيمەكانی به‌رگری شارستانی سۆران بدۆزێته‌وه، به‌ڵام تەرمى كه‌سی خنكاوی دووەم تا ئه‌مڕۆ له‌نێو ڕووبار مابووه‌وه.
مقه‌ده‌م به‌یار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ته‌رمی خنكاوه‌كه دوای دۆزینه‌وه‌ی، ڕەوانەى پزيشكى دادى سۆران كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.