سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا داوای كرد به‌نزینخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دیاری بكرێ بۆ پێدانی به‌نزین به دكتۆره‌كان.
دكتۆر محه‌مه‌د سلێمان ئهلحووری سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكانی نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ دووشه‌م داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كردووه و تێیدا داوای كردووه به‌نزینخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دیاری بكه‌ن بۆ پێدانی به‌نزین به دكتۆره‌كان.
له داواكارییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: پێویسته دكتۆره‌كان جیاكاری بكرێن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی و سیسته‌می تاك و جۆت نه‌یانگرێته‌وه و به‌نزینخانه‌یه‌كی تایبه‌تیشیان بۆ دیاری بكرێ بۆ پێدانی به‌نزین.
هه‌روه‌ها هاتووه: سروشتی كاری پزیشكان وایه ناتوانن نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین بگرن به‌ڵكو ده‌بێت زۆرترین كات له نه‌خۆشخانه و هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری بمێننه‌وه بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاووڵاتییان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه كێشه‌ی كه‌مبوونی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا دروستبووه و پارێزگاریش به‌ناچاری سیسته‌می تاك و جووتی له دابه‌شكردنی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، بۆیه هاووڵاتییان و شوفێران ناچار ده‌بن ماوه‌یه‌كی زۆر له نۆره‌دا بمێننه‌وه بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.