ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی 29 پۆستی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژووی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی 29 پۆستی باڵای تر له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌نگاوێكی تری گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له دوای بڕیاری خانهنیشینكردن و جێبه‌جێكردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ده‌رئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له بواره‌كاندا بووه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت له میانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.