له‌میانه‌ی به‌شاریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژەڤی کوردستان) عبدولسه‌لام بـەرواری ـ شـرۆڤەکـاری سـیاسـی سه‌باره‌ت به پرۆسـەی سـیاسـی عـێـراق، پێشـبینـی و گـۆڕانکارییـەکان رایگه‌یاند: لایه‌نه‌كان به‌بێ بوونی سه‌در ناتوانن حكوومه‌تی نوێی عێراق پێك بهێنن.
به‌رواری ڕایگه‌یاند: پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ئیفلیج بێت، كه‌ره‌سته و ئهمرازیش له‌و وڵاته هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه، بۆیه ده‌بینین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هیچ به‌هایه‌كی نییه و هه‌روه‌ها ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بوونی نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لای تاكی عێراقی هه‌ستی عێراقیبوون بوونی نییه و نه‌ماوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ندێ حزب جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كات به سه‌رۆك وه‌زیران بڵێت بچێته ڕیاز كه ئه‌و حزبه ته‌نیا یه‌ك كورسی هه‌یه له په‌رله‌مان، ئه‌وه‌یه عێراق.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری ڕاشیگه‌یاند كه ئێستا میلیشیاكان كاریگه‌ری زۆریان له سه‌ر حوكمڕانی عێراق هه‌یه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه لایه‌نه‌كانی دیكه به بێ سه‌دڕ ناتوانن حكوومه‌تی نوێی عێراق پێك بهێنن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مه‌ریكا پشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كردووه و ئه‌و ڕۆڵه‌ی له عێراق نه‌ماوه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له عێراق.
راشیگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی هیچ لێدوانێك نادات ئه‌گه‌ر بیر نه‌كاته‌وه، بۆیه كه ده‌لێ ته‌سلیم نابین، واتا‌و به‌های خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر كورد ته‌سلیم ببا ئه‌وا له ساڵانی ڕابردوو ته‌سلیم ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و فشاره زۆره ده‌گه‌رێته‌وه كه ده‌یكه‌نه سه‌ر كورد.
سه‌باره‌ت به دوایین سیناریۆی ئایندهی عێراق به‌رواری ڕایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌هێز بكه‌ن و هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش به پارتی ده‌ده‌ن ڕێك بكه‌ون و حكوومه‌تێك پێك بهێنن بۆ ماوه‌ی یه‌ك یان دوو ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌ی ساڵێكی تر یان دوو ساڵی دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.