سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه كوردستان هه‌میشه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به‌هۆی توندوتیژی و گۆشه‌گیری له عێراق و سووریا خه‌ڵكانێكی زۆر ماڵ و حاڵیان جێهێشت، زۆرێك له ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانێك ئاواره بووین".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كوردستان بۆ هه‌میشه وه‌ك په‌ناگه ده‌مێنێته‌وه، داواش له حكوومه‌تی فیدڕالی و هاوبه‌شانمان ده‌كه‌ین یارمه‌تیده‌ربن له دابینكردنی بڕی 1.5 ملیار دۆلاری ساڵانه بۆ پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ران".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.