وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌فه‌رمی چوونه نێو شه‌پۆڵێكی تری كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌ی بۆ گوێنه‌دان به وه‌رگرتنی ڤاكسین گه‌ڕانده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له ئاماری ڕۆژانه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا ده‌رده‌كه‌وێ كه ژماره‌كان له چه‌ند ڕۆژی ڕأبردوودا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشان له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ كه عێراق چۆته نێو شه‌پۆڵێكی نوێ ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌زگا زانستییه جیهانییه‌كانیش هه‌میشه هۆشدارییان له پێشبینیكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی تری كۆڕۆنا دابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌داخه‌وه هۆكاره‌كه‌ی گوێنه‌دان بووه به وه‌گرتنی ڤاكسینی كۆڤید 19 له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م بنكه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكانی عێراق ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤاكسین هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تۆژینه‌وه جیهانییه‌كان ده‌ریان خستووه كه ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری تووشبوون و حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین و فه‌رامۆشكردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی بووه به‌تایبه‌تیش به‌كارنه‌هێنانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌شوشتنی ده‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌به‌رده‌وامی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته په‌له بكرێت له وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌ن تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.