Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:16

ته‌قه‌ له‌ سه‌رۆكی ئۆكراینا كراوه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانی و نهێنیدا بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ كۆماری لۆگانسكی میللی، ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌كردن ده‌بێته‌وه‌.

ماریانا پیزۆگلایا ئه‌ندامی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئۆكراینا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) وێنه‌یه‌كی ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌كاتی چركاندنی ئه‌م وێنه‌یه‌دا سه‌رۆك ته‌قه‌ی لێ كراوه‌.

ماریانا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ زیلینسكی زۆر به‌ نهێنی و ئه‌وپه‌ڕی ئه‌منی و پاراستنه‌وه‌ چووته‌ ناوچه‌ی لیسیچانسك له‌ نزیك كۆماری لۆگانسكی میللی.

سه‌رۆكی ئۆكراینا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ئه‌نجامداوه‌ تا دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌چاوی خۆی ببینێ و قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌ربازانی ئۆكراینی بكات.

ماریانا پیزۆگلایا هه‌ر له‌ پۆسته‌كه‌ی فه‌یسبووكدا ڕه‌تی كرده‌وه‌ به‌ دروستی ناوی ئه‌و شوێنه‌ ئاشكرا بكات كه‌ زیلینسكی ڕووبه‌ڕووی ته‌قه‌كردن بووه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.