دره‌نگانی ئه‌مشه‌و دووشه‌م وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاره‌كه‌ی كرد تا له ڕه‌وشی نه‌خۆشانی سكچوون و كۆلێرای بكۆڵێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خێرا به‌دواداچوونی ڕه‌وشی نه‌خۆشانی سكچوونی توند و كۆلێرایه له شاری سلێمانی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: د. سامان به‌رزنجی له‌گه‌ڵ پزیشكان له نزیكه‌وه ڕێكاری چاره‌سه‌ری و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشانی سكچوون و كۆلێرای كۆڵییه‌وه.
جێی باسه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له عێراق به‌گشتی و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تیش پارێزگای سلێمانی نه‌خۆشی سكچوون و كۆلێرا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌یه‌كی زۆری منداڵان و هاووڵاتییان به‌گشتی له نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.