وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری دام و دەزگاكان بەردەوامە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان،ئەمڕۆ سێشەممە 21-6 2022 دابەشكردنی مووچەی خانەشینی شارستانی بەردەوام دەبێت.
هەر بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەشكردووە، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتووشدا بەم شێوەیە دەبێت.
سبەی مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.