فیستیڤاڵی ژینگه پارێزی له هۆڵه‌ندا ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به هۆی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا بۆ دووساڵ ئه‌نجام نه‌درا، بۆئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره هونه‌رمه‌ندێكی كورد بانگهێشتی ئه‌و فیسیڤاڵه ده‌كرێت و به گۆرانیه‌كی كوردی به‌شدار ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تری وڵاتانی تر.
هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید حه‌لاق، كه‌سێكی چالاك و له زۆربه‌ی چالاكییه هونه‌ریه‌كان به‌شداره، به گۆرانی و موزیكی كوردی و جل‌و به‌رگی كوردیه‌وه له لێداونێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ووتی"
به خۆشحاڵیه‌وه له‌و فیستیڤاَله به‌شداربووم و بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگه كلتوور و موزیك و گۆرانی كوردی له‌هه‌ر شوێنێك ده‌روازه‌یه‌كی بچوكیش بێت به‌شدار بین و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه به موزیك و گۆرانی كلتووری كوردی ئاشنا بكه‌ین".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند كاروان و وتی" من لهههرچالاكیهك بانگهێشت بكرێم ته‌نانه‌ت به گۆرانیه‌كیش بێت به‌شدار ده‌بم و خۆشحاڵ ده‌بم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها گۆرانییه‌كه نییه كه گوێبیستی ده‌بن، دواتر له پشووه‌كاندا چه‌ندین جار دووباره بۆته‌وه كه دێن و پرسیار له سه‌ر كوردستان و كورد و موزیك و هونه‌ره‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجاریش باس له جوانی و جوگرافیای كوردستانیش ده‌كرێت و منیش هه‌نده‌ی زانیاری خۆم بۆیان باس ده‌كه‌م و خۆشحاڵ ده‌بن".
ئا- كامران
له هۆڵه‌ندا هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌شداری له فیستیڤاڵی ژینگه پارێزیدا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.