مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات ده‌ستیان به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا گرت كه له‌لایه‌ن دادگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌شتبووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتۆمبێلێك گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا ئوتۆمبێله‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردابگیرێت.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، ئوتۆمبێله‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه.
ده‌ستبه‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.