یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌فه‌رمی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ردوو یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراقی دیاریكرد.
به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق له بیستوهه‌شتی ئه‌م مانگه‌و له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و كاره‌با له یاریگای ئۆڵۆمپی نه‌جه‌ف له كاتژمێر حه‌وتی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایش له هه‌مان ڕۆژ و له كاتژمێر ده‌ی شه‌و له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زهوراو كه‌رخ له یاریگای شه‌عب له به‌غدا سازده‌كریت.
له هه‌ریه‌كێك له‌م دوو یاریه‌و له ئه‌گه‌ری یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه له كاتی یاسایی، ڕاسته‌وخۆ په‌ناده‌برێت بۆ لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و براوه‌ی هه‌ردوو یاریش له یاری كۆتایی جامی عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
جێگای باسه له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، یانه‌ی زاخۆ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مه‌سافی باشووری برده‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق.
كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ردوو یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق دیاریكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.