یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێری ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاره نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان كرد،ڕودیگێر كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتی سیرالیۆنه، له یانه‌ی چێڵسیه‌وه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید كرد‌و درێسی ژماره بیست و دوو له پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌پۆشێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م گرێبه‌ستی یانه‌ی شاهانه له مێركاتۆی هاوینه‌دا.
له ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان، ڕودیگێر خۆشحاڵی خۆی به یاریكردنی له ڕیزی ڕیال ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه به‌ر له په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی میرێنگی به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌كه قسه‌ی كرد‌و ڕاهێنه‌ره‌كه متمانه‌ی خۆی بۆ تواناكانی دووپات كرده‌وه‌و پێی گوت كه ده‌توانێت هاوكارێكی باشی تیپه‌كه بێت، ڕودیگێر ئاشكرای كرد كه ئه‌م وتانه‌ی ئه‌نچیلۆتی هه‌نگاوێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه بوو بۆ هاتنی بۆ ڕیزی یانه ئیسپانیه‌كه، ڕودیگێر جه‌ختیشیكرده‌وه كه به درێژایی ساڵانی پێشوو، ڕیال مه‌درید سه‌لماندوویه‌تی خاوه‌نی توانایه‌كی به‌رزه‌و تیپی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانه، بۆیه ئه‌ویش له ڕیزی یانه‌كه‌دا بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌جه‌م نازناوه‌كان ده‌جه‌نگێت، ڕودیگێری ته‌مه‌ن بیست و نۆ ساڵ بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز له ڕیزی چێڵسی بوو كه چه‌ندین نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، پێشتریش له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شتوتگارت و ڕۆما یاری كردووه.
ڕیال مه‌درید ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێری ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاره نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.