له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری بارسێلۆنا، به‌فه‌رمی واده‌ی یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆناو مانچسته‌رسیتی ئاشكرا كرا.
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆناو پیپ گواردیۆلا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئاماده‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه بوون كه هه‌ردوولا ڕایانگه‌یاند یاری دۆستانه‌ی نێوان بارساو مان سیتی له بیست و چواری ئابی داهاتوو له یاریگای كامپ نۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داهاتی یاریه‌كه‌ش بۆ كاری خێرخوازی و بۆ توێژینه‌وه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت، گواردیۆلا ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی مانچسته‌رسیتی به‌شداری له یاریه‌كه ده‌كه‌ن له‌وانه ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی.
هاوكات گواردیۆلا ئاشكرای كرد كه بێرناردۆ سیلڤا له ڕیزی مان سیتی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانی باس له هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه له مێركاتۆی هاوینه ده‌كه‌ن، ڕاهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه خۆشحاڵی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه یادگاری زۆری له‌و شاره‌و له یاریگای كامپ نۆ هه‌یه‌و هه‌ست ده‌كات له ماڵه‌كه‌ی خۆیدایه.
جێگای باسه ئه‌م یاریه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پیپ گواردیۆلا له‌گه‌ڵ چاڤی هێراناندیزی یاریزانی پێشووی خۆی كه ئێستا ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنایه .
واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاری دۆستانه‌ی نێوان بارسێلۆنا و مانچسته‌رسیتی دیاریكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.