Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:20

رۆژنامەنووسێكی رووسی خەڵاتە نۆبڵەكەی بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی ئۆكراینا فرۆشت

بە بڕی 103 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار
کوردستان TV
100%

رۆژنامەنووسێكی رووسی، بۆ هاویكاریكردنی منداڵانی ئۆكراینی خەڵاتە نۆبڵەكەی بە بڕی 103 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار فرۆشت
دیمیتری موراتۆڤ، رۆژنامەنووسی رووسی، كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2021ی پێبەخشرا، بۆ ئەوەی سوود بە منداڵانی پەنابەری ئۆكراینی بگەیەنێت، خەڵاتەكەی بە بڕی 103 ملیۆن و 500هەزار دۆلار فرۆشت.
لە لێدوانێكیدا دوای فرۆشتنی خەڵاتەكە، موراتۆڤ گوتی: "چاوەڕوانی هاودەنگییەكی گەورەم دەكرد، بەڵام چاوەڕوانی ژمارەیەكی وا زۆرم نەدەكرد".
ئاماژە بەوەش كراوە، داهاتی ئەم خەڵاتە لەڕێگەی سندوقی هاریكاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان (UNICEF)، بۆ سوودمەندبوونی منداڵانی پەنابەری ئۆكراینا بەكاردەهێنرێت.
خەڵاتی نۆبڵ كە لەلایەن رۆژنامەنووسی رووسی موراتۆڤ-ەوە بە بڕی 103 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار فرۆشرا، ژمارەیەكی پێوانەیی لەم بوارەدا شكاند و خەڵاتەكەی جەیمس واتسۆنی تێپەڕاند كە لە ساڵی 2014 بە بڕی چوار ملیۆن 740 هەزار دۆلار فرۆشرابوو.
دوێنێ لە نیویۆرك خەڵاتە نۆبڵەكەی موراتۆڤ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشراو وردەكارییەكان لەبارەی كڕیاری خەڵاتەكە ئاشكرا نەكراوە.
موراتۆڤ یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی نۆڤایا گازێتای رووسی لە ساڵی 1993.
لیژنەی نۆبڵ رایگەیاندووە: "نۆڤایا گازیتا ئەمڕۆ سەربەخۆترین رۆژنامەی رووسیایە و لە بنەڕەتدا رەخنە لە حكوومەت دەگرێت".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.