له‌وه‌رزی هاوین دووپشك زۆر ده‌بن ،بۆیه هه‌ندێ رێنمایی گرنگ هه‌یه پێویسته له‌كاتی پێوه‌دانی دووپشك جێبه‌جێ بكه‌ین. سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده شوێنی پێوه‌دانه‌كه بزانیت ،كاتێ شوێنه‌كه‌ت زانی ده‌ست به‌جێ ئه‌و شوێنه‌ی به ئاوی سارد‌و سابوون بشۆ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌و ژه‌هره‌ی له ده‌وروبه‌ری پێوه‌دانه‌كه‌یه لایبه‌یت و بڵاو نه‌بێته‌وه له له‌شیدا. ئینجا زۆر گرنگه كه كه‌سه‌كه هێمن بكه‌نه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگه ده‌نگی له‌سه‌ر دروست مه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز نه‌بێته‌وه چونكه تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز بێته‌وه ئه‌وكاته بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شیدا خێرا ئه‌بێته‌وه.. بۆیه زۆر گرنگه تابتوانیت ترسی كه‌سه‌كه كه‌م بكه‌یته‌وه به قسه‌ی پۆزه‌تیڤ و خۆش ،. ئینجا هه‌وڵ بده ئه‌و كه‌سه نه‌هێڵیت زۆر بجووڵێت چونكه تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شی زیاد ئه‌كات.... هه‌وڵ بده پارچه‌یه‌ك به‌فر بخه‌ره سه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه بۆ ماوه‌ی ده خولهك ئینجا پێنج خولهك لایبه دیسان 10 ده‌قه‌ی تر به‌فری له‌سه‌ردابێ به‌م جۆره چه‌ند جارێك دووباره‌ی بكه‌نه‌وه چونكه به‌فر یان هه‌رشتێكی تری سارد بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه هێواش ئه‌كات ئه‌گه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه ده‌ستی بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی به‌رز نه‌كه‌یته‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی دڵ چونكه ئه‌وه‌ش بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌ش خێراتر ئه‌كات كاتێ كهزانیت حاڵی كه‌سه‌كه باش نییه ده‌ست به‌جێ بیگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه جێ به‌جێ بكرێت به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌سه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر نامێنێت،. ئه‌وه‌ش بزانن له نێو هه‌موو جۆره‌كانی دووپشك ته‌نها چه‌ند جۆرێكی كه‌میان مه‌ترسیدارن،ئه‌و كه‌سانه‌ش زیاتر مه‌ترسییان له‌سه‌ره كه یان به ته‌مه‌نن یان مناڵن.
ئا- كامران... ژێده‌ر – Doctor online
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.