یه‌كێتی تۆپی پێی پۆڵه‌ندا به‌فه‌رمی یاریزان ماسی ڕیبوسی له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا دوورخسته‌وه‌و بڕیاریدا یاریزانه‌كه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر نه‌كات.
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی ڕوسی واژووكردووه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كانی ئێستای وڵاته‌كه‌ی بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری و وه‌رزشی له‌گه‌ڵ ڕوسیا ناگونجێت، بۆیه یه‌كێتی تۆپی پێی پۆڵه‌ندا بڕیاریدا ڕیبوس له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا له یاریه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو جامی جیهان دووربخاته‌وه.
ئه‌م به‌رگریكاره له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا شه‌ستوشه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ئه‌نجامداوه‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شداری له مۆندیالی دووههزاروههژدهو جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست كردووه، له ده ساڵی ڕابردووش‌دا، له ڕیزی چه‌ند یانه‌یه‌كی ڕوسیا یاری كردووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی خانمێكی ڕوسیه.
یه‌كێتی تۆپی پێی پۆڵه‌ندا یاریزان ماسی ڕیبوسی له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا دوورخسته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.