ڕۆژی سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی بە ئەرکەکانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندە سیاسییەکانی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باڵیۆزی بەلجیکا وێڕای جەختکردنەوە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا سوپاسی حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر ئاوارە و لێقەوماواندا کردووەتەوە.
بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەلجیکا دوایین پەرەسەندە سیاسییەکانی عێراقيیان ئاڵوگۆڕكرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.