سەرۆکی دەستەی ژینگە ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 06ـی 2022 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەکانی ژینگە لە ئیدارە و پارێزگاکان جەختی کردەوە کە پێویستە وشكه‌ساڵیی و به بیابانبوون له هه‌ڕه‌شه‌وه بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت.
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و نوێنه‌رانی 14 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان ئامادەی بوون، باس لە وشكه‌ساڵیی و به‌بیابانبوون کرا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته ئێمه هه‌موومان وشكه‌ساڵیی و به بیابانبوون له هه‌ڕه‌شه‌وه بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت، چ به هه‌وڵه‌كانی خۆمان بێت یان به هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م بواره‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌یوه‌ست بهمباسهوه وه‌ک سه‌رۆكی ده‌سته له 1ـی 06ـی 2022 سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی (كۆماری چینی میللی) كرد بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌و پێشنیاز و ڕاسپاردانه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه ئاماده‌ی كردبوو، هه‌ر یه‌ك له ئاماده‌بووانیش پێشنیازه‌كانیان خسته ڕوو كه بڕیاره گشت پێشنیاز و ڕاسپارده‌كان له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بۆردی باڵای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵیی بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.