فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ میحوه‌ری خازری پێشمه‌رگه، جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی زیاتری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشه‌م موقەدەم شاندۆر فەرماندەی هێزەکانی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی سەردانی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگەیان کرد و له‌لایه‌ن لیوا عەزیز وەیسی بەرپرسی میحوەری خازر و به‌شێك له فەرماندەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی پێشوازییان لێ کرا.
موقەدەم شاندۆر باسی ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان کرد کە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی کە کاری پێکەوەیی لەگەڵ فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئەنجام بدەن.
لیوا عەزیز وەیسی باسی ئەرک و کارەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە سەرجەم میحوەرەکان کرد و جەختی له گرنگیدانی زێرەڤانی بە مەشق و راهێنان کردەوە، هه‌روه‌ها تیشکی خستەسەر بەردەوامی کردنەوەی خولە جۆراوجۆرەکانی لە فێرگەکانی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.