ئیدارەی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 06ـی 2022 بڕیاری دا بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک بۆ ڕێگرتن لە پەتای سکچوون و ڕشانەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای سکچوون و ڕشانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتیی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا بە گرتنەبەری ئەم ڕێکارانە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کە ئەمانەن:-
1ـ بەهەموو شێوەیەک ئەو سەوزانەی بە ئاوی پیس بەرهەم دەهێندرێن قەدەغە بکرێت لە ئێستا و لە ئایندەشدا.
2 - مەلەوانگەکان چاودێری چڕبکرێن و سەیرانگاکان ئاگادار بکرێنەوە پابەندی ڕێنماییەکان بن.
3 - عەلوەکان ئاگاداربکرێنەوە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نەدەن سەوزەی ناوچەی پیس بخرێتە بازاڕەوە.
4 - هێزەئەمنیەکان ڕێگەنەدەن سەوزە لەدەرەوەی سنورەکە داخڵ بکرێت .
5 - نۆرینگەکان ئاگاداربکرێنەوە نەخۆشە گوماناویەکان وەرنەگرن و ئیحالەی نەخۆشخانەکانی بکەن .
6 - لابردنی بەڕاد لەمزگەوت و شوێنەگشتیەکان.
7ـ بەردەوامی چاودێری بیرەکانی ئاو بکرێت و پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو کە چەندین ڕاسپاردە و ڕێنمایی دیکەی گرنگ لەپێناو ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و ڕشانەوە لەسنوورەکەدا لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان لەبارەوە درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.