لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق، ئافرەتێك دوای تووشبوونی بە نەخۆشی كۆلێرا و مانەوەی لە نەخۆشخانەدا، گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكدا كە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووك بڵاوی كردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە كراوە، ئافرەتێك كە سێ رۆژ پێش ئێستا بەهۆی تووشبوونی بە پەتای كۆلێرا گەیەندراوەبوو نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك، گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەلەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لە سەرەتادا بارودۆخی نەخۆشەكە باش بووە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا نیشانەكانی نەخۆشییەكە لەسەریدا زیادی كردووە و سەرەڕای هەموو كارە پزیشكییەكان، بەڵام نەتوانراوە گیانی لە مردن رزگار بكرێت.
سێ رۆژ پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووك هۆشدارییەكی لەبارەی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی پەتای كۆلێرا بڵاوكردەوە.
لە كەركووك ئافرەتێك بەهۆی پەتای كۆلێراوە گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.