Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:23

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند

 زیاتر لە 250 كەس لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 150 كەسی دیكەش برینداربوون
کوردستان TV
100%

دەستەی رووپێوی جیلۆجی ئەمریكی رایگەیاند: لە كاتژمێرەكانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە بەشێك لە ئەفغانستان و پاكستانی هەژاند.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە بوومەلەرزەكە لە دووری 44 كم لە شاری خوست لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان رووی داوە و لە قووڵایی 51 كم بووە.
هاوكات دەزگای بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیاتر لە 250 كەس لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 150 كەسی دیكەش برینداربوون.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، لە ماوەی نزیكەی 500 كیلۆمەتردا 119 ملیۆن كەس لە پاكستان و ئەفغانستان و هیندستان هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.