كۆلێرا نه‌خۆشییه‌كی به‌كتریایی گواستراوه‌یه، به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیسبوو به به‌كتریای ڤیبریۆ كۆلێرا رووده‌دات. نه‌خۆشكه‌وتن به به‌كتریاكه ده‌بێته‌هۆی سكچوونێكی توندی بێ ئازار، پیسایی كه‌سه‌كه وه‌ك ئاو شلده‌بێته‌وه.
به‌هۆی توندیی سكچونهكهوه، كه‌سه‌كه بڕێكی ئێجگار زۆری ئاو و خوێیه‌كانی جه‌سته‌ی له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت دوورنییه كه‌سه‌كه له چه‌ند كاژێرێكدا بكوژێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی و ڕێكاری گرنگی بۆ خۆپارێزی له په‌تای كۆلێرا ڕاگه‌یاند.
وه‌ك له ڕێنماییه‌كاندا هاتووه، پێش نان خواردن و چێشت لێنان و شیرپێدان و به‌كارهێنانی ده‌رمان و هه‌روه‌ها پاش چوونه توالێت و نان خواردن و پاككردنه‌وه‌ی منداڵ ده‌ست جوان بشۆردرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێویسته هاووڵاتیان دڵنیابن له سه‌رچاوه‌ی ئاو و ته‌نها ئاوی به‌لوعه به‌كاربهێنن بۆ خواردنه‌وه و ئاوی بیر ده‌بێت جوان بكوڵێنرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.