بەپێی راپۆرتێكی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە دوێنێ سێشەممە خراوەتەڕوو، ئێران لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2022دا زیاتر لە 100 كەسی لە سێدارە داوە.
نەدا ئەلنەشف، جێگری كۆمیساری باڵای مافی مرۆڤ، لە كاتی پێشكەشكردنی دوایین ڕاپۆرتی گوتێرێس سەبارەت بە ئێران بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: ئێران لە ساڵی 2020دا نزیكەی 260 كەس و لە ساڵی 2021دا لانیكەم 310 كەس لە سێدارە داوە.
ئەلنەشف ڕوونیكردەوە كە لە نێوان 1ی كانوونی دووەم تا 20ی ئازار-ی 2022 بەلایەنی كەمەوە 105 كەس لە سێدارە دراون كە زۆربەیان سەر بە كەمینەكانن.
ئەلنەشف ئاماژەی بەوەشكردووە، راپۆرتەكەی گوتێرێس ئاماژەیە بۆ زیادبوونی لەسێدارەدانەكان بەهۆی تاوانە كەمتر قورسەكان، لەنێویاندا تاوانەكانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەكان.
لەماوەی 3 مانگدا ئێران زیاتر لە 100 كەسی لە سێدارە داوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.