بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 22- 6- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بونی تۆزێكی سووك ، لە سنوری باشوری هەولێر و ئیدارەی گەرمیان تۆزو خۆڵەكە زیاتر دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا .
خێرایی با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات
مەودای بینین / ( 7 - 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی 23- 6- 2022
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت ، لەباشوری شاری كەركوك ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لەكاتەكانی ئێوارەدا .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە( 2 – 4 ) پلە لەناوچە جیاجیاكاندا.
خێرایی با / خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا
مەودای بینین / ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سڵێمانی : 37
دهۆك : 36
كەركوك : 42
هەڵەبجە : 40
سۆران : 38
راپەرین : 39
گەرمیان : 44
بەشی پێشبینی / 22- 6- 2022
كەشناسی: لەكاتی ئێوارەدا خۆڵبارین زیاد دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.