Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:13

سەرۆكی رووسیا وادەی بڵاوكردنەوەی مووشەكی "شەیتان 2" ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

لە میانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە دەرچووانی ئەكادیمیای سەربازی لە كرێملین، پوتین بەڵێنیدا بە پێدانی نوێترین چەك پەرە بە سوپاكە بدات.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، لە كۆتایی ئەمساڵدا وڵاتەكەی دەچێتە خزمەتی یەكەم گروپی مووشەكەكانی "شەیتان 2"، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پەرەپێدانی سوپا و مۆدێرنكردنی چەكەكانی.
پێشتر خەمڵاندنەكان ئاماژەیان بەوە كردبوو كە ڕووسیا لە پاییزی داهاتوودا مووشەكەكە بڵاودەكاتەوە.
پێدەچێت مووشەكی "شەیتان 2" كە بە "RS-28 Sarmat" ناسراوە، دوورترین مووشەكی ICBM بێت و توانای پێكدانی ئامانجەكانی هەیە لە دووری زیاتر لە 11 هەزار كم، ئەمەش مانای ئەوەیە كە دەتوانێت بە ئاسانی بگاتە ئەوروپا و ئەمریكا.
شارەزایانی رۆژئاوا دەڵێن، ئەم مووشەكە دەتوانێت 10 سەری ئەتۆمی هەڵبگرێت، واتە دەتوانێت تەواوی وڵاتانی وەك بەریتانیا و فەرەنسا لەناوببات، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی "زە تێلێگراف"ی بەریتانی.
پێشتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا ستایشی مووشەكەكەی كردبوو و بە "بێهاوتای" وەسف كردبوو، گوتبووی ئەم مووشەكە تواناكانی سوپای رووسیا بەرز دەكاتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.