رۆمانی ئاوێنەی بوركانی ژەنەراڵ كە لەلایەن سەلاح جەلال نووسراوە، چاپ و بڵاوكرایەوەو كەوتە بەردەستی خوێنەران.
نووسەر لە پێشەكەی رۆمانەكەدا دەڵێت: ئەم رۆمانە سەركێشییە لە نووسین و بڵاوبوونەوەیدا، ئەوەیش ئەو بووارو فەزا ئاڵوزەی نەتەوەیی كوردو رۆڵی بارزانییە، كە پتر لەنیو سەدە لە تۆفانی زەریای بێئاماندا سەركردایەتی شۆڕشی كردووە.
هەروەها دەڵێت:ئەم رۆمانە تەنها مێژووی بارزانی نییە،بەڵكو شۆڕش و هاوارو بانگەشەو رەنگدانەوەی نەتەوەی كوردەو پێویستە لە بوواری ئەدەبیشدا بخوێندرێتەوە.
سەلاح جەلال عەبدوڵڵا رەحیم لە ساڵی 1963 لەشاری سلێمانی لەدایك بووەو تا ئێستا چەندین بەرهەمی بەزمانی كوردی و عەرەبی بڵاوكردۆتەوەو چەندین بەرهەمی دیكەشی بەزمانی عەرەبی ئامادەی چاپ و بڵاوكردنەوەن.
رۆمانی ئاوێنەی بوركانی ژەنەراڵ كەوتە بەردەستی خوێنەران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.