هونهرمهند عهتا چاوشین له 22-6-2020به نهخۆشی كۆرۆنا گیانی لهدهست دا هونهرمهند عەتا چاوشین یەکێک بوولە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی و كوردستان.
عەتا چاوشین لەدایکبووی ساڵی 1961 شاری سلێمانییە، ماوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژیاوە و ماڵی لە سەقز بووە، لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە 35ساڵە بەردەوام بوو و چەندین بەرهەمی گۆرانیی هەیە، یەکەم گۆرانی کە پێی ناسرا گۆرانیی هۆ غەریب مەڕۆ بوو، جگە لە بەستە و مەقام، بەندبێژێکی باشیش بوو و لەگەڵ گۆرانیبێژ و بەندبێژ (میدیا حسێن) هاوڕێیەتییەکی نزیکیان هەیە. لەگەڵ ژەنیاری شمشاڵ (قالە مەڕە)، دانیشتنیان هەیە و بۆ یادگاری تۆماریان کردووە.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.