ئەمڕۆ22ی حوزەیرانی 2022، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە لیوا روکن عهبدوڵڵا جبووری فەرماندەی فرقەی (14)ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، شاندی میوان پیرۆزباییان لە فەریق روکن عیسا عوزێر کرد، بەبۆنەی وەرگرتن و دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.
دواتر گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق کرا، بەتایبەت لەو ناوچانەی، کە بۆشایی ئەمنی هەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقیدا.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی ئەرکان سوپاسی شاندی میوانی کرد، جەختی کردەوە، لەسەر بەردەوامی دان بە هاوکاری و هەماهەنگی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هاوکات دووپاتیشی کردەوە بۆ بەرقرار کردنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە، پێویستمان بە کاری هاوبەش و هەمەلایەنە هەیە.
سەرۆکی ئەرکان لەگەڵ فەرماندەی فرقەی 14ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا کۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.