ئەمڕۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر ، ڕێبەری ڕەوتی سەدری رایگەیاند: باڵەكانی سەر بەئێران هەوڵ دەدەن دامەزراوەی دادوەری عێراق لەبەرژەوەندی خۆیان بەكاربهێنن
ڕێبەری ڕەوتی سەدری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، "ئێران ئەمجارە هیچ گوشارێكی نەكردووەتە سەر هیچ لایەنێكی شیعە، دەنگۆی ئەوە هەیە كە هۆكاری كشانەوەمان هەڕەشەی ئێران بووە، درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی هەیە كە ڕەنگە هەندێك پێی بڵێن " باڵەكانی ئێران" پێشێلكاریی سیاسی بەرامبەر دەزگای دادوەری عێراق پراكتیزە دەكەن و هەوڵ دەدەن بە قازانجی خۆیان ناچاریان بكەن، هەروەها هەوڵ دەدەن گوشار بخەنە سەر فراكسیۆنە سیاسییەكانی دیكە، جا چ فراكسیۆنە سەربەخۆكان بن یان فراكسیۆنە غەیرە شیعەكان ، بە تایبەت كە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.
هەروەها ئەلسەدر داوای لە فراكسیۆنەكان كرد ،هەڵوێستێكی ئازایانە بگرنەبەر بۆ ئەوەی چاكسازی بكەن و وڵات ڕزگار بكەن و لەگەڵ فشارە تائیفییەكانیاندا نەڕۆن، چونكە وەك بڵقێك وایە كە بە خێرایی نامێنێت.
سەدر: باڵەكانی ئێران هەوڵ دەدەن دامەزراوەی دادوەری عێراق لەبەرژەوەندی خۆیان بەكاربهێنن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.