لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا لە پارێزگای كەركووك، تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی لە عێراق ئاماژەی بەوەداوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچەی ئەلبوحەمدان سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك، تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیركردووە.
راشیگەیاندووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوو، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی لە كەركووك راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.