حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕێگەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه، فه‌رمانی خه‌رج كردنی بڕه پاره‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
ڕاگەیاندنی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رێوه‌چوونی كار‌و چاڵاكییه‌كانی یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
ڕاشیگەیاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، لێره‌وه به‌ناوی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌مینداری دارایی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه سوپاس و پێزانینمان بۆ كاك مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگرەکەی و وەزیری دارایی هه‌یه له‌سه‌ر پاڵپشتیان بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینمان بۆیان هه‌یه و پاڵپشتیان بۆیان پاڵپشتییانه بۆ وه‌رزشكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌واوی یارییه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان.
ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو25 ى 6 ى 2022، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆك و ئه‌مینداری دارایی له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له‌هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه، مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كار‌و چاڵاكییه‌كان و پێشنیار و گفتوگۆی به‌سوود له‌پێناو باشتر به‌رێوه‌چوونى چاڵاكییه‌كان تاوتوێده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.