كه‌مێك پێش ئێستا له شاره‌دێی قادر كه‌ره‌م له سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت و غازی كۆرمۆر كه سه‌ر به كۆمپانیای داناغازه.
هێرشه‌كه كاتژمێر 4:45 ئه‌نجامدراوه و تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه كه هێرشه‌كه به مووشه‌ك ئه‌نجامدراوه یان درۆنی بۆمبڕێژكراو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كه‌سێك كه فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای داناغازه بریندار بووه.
هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆری كوردستان چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.